964 ئەم بابەتەی وروژاند

جێگای مانەوە بۆ خێزانەکەی باخی گشتیی سلێمانی دابین دەکرێت

964+
پێشەوا محەمەد

لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانییەوە جێگای مانەوە بۆ ئەو ژن و دوو منداڵە دابین دەکرێت، کە ماوەی هەفتەیەک لە باخی گشتی مابوونەوە.

964 ئەو کەیسەی وروژاند و سۆراغی کرد، چووە باخەکە و لەگەڵ ژنەکە قسەی کرد، ئەوکات ژنەکە بە پەیامنێری 964ـی راگەیاند، هاوسەرەکەی گیانی لە دەست داوە و بەهۆی ئەوەی منداڵێکی نەخۆشیشی هەیە ماڵی باوکی خۆی نایگرنەخۆی و نەیتوانیوە کرێ خانوو بدات و بەو هۆیەوە لە خانووەکە دەرکراوە.

هێمن محەمەد نەجم، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، بەڕێوەبەرەکەیان سەردانی کردوون و چەند خێرخوازێک بەڵێنیان داوە خانوو بۆ ئەو ژنە دابین بکەن و کرێی ساڵێکی بۆ بدەن.

وتیشی، “ئێستا بە شێوەی کاتی لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی کۆمەڵایەتی لە هۆتێل شوێنیان بۆ دابین کراوە”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی لیژنەیەکی پێکهێناوە تا دڵنیابێتەوە کەیسەکە هیچ فرتوفێڵێکی تێدا نییە، “ئەگەر دەرکەوت کەیسەکە بێ فرتوفێڵە هەرچی ئەو خێزانە پێویستیان بێت بۆیان دابین دەکرێت”

ژنێك و دوو منداڵ هەفتەیەكە لە باخی گشتیی سلێمانی دەمێن...

ژنێك و دوو منداڵ هەفتەیەكە لە باخی گشتیی سلێمانی دەمێننەوە