سەرووى 85 دۆلارە

نرخى نەوت بەرز بووەوە

964+

وریا فەتاح

لەگەڵ کردنەوەى بازاڕى نەوت، نرخى نەوت بەرز بوونەوەى تۆمارکر و لە 86 دۆلار نزیک دەبێتەوە، هەرچەندە ماوەى هەفتەیەکە نرخەکەى لە ئاستێکى بەرزدا گۆڕانکارى کەم بەسەریدا روودەدات.

به‌ پێی داتاکانی بۆرسه‌ی جیهانی وزه‌، بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت، بە 85 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەرێژەی 0.37% بەرز بووەتەوە.

نرخی نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكا بە 80 دۆلار و 26 سەنتە و ئەمیشیان بە رێژەی 0.43% لەچاو دوێنێدا بەرز بوونەوەى بەخۆوە بینیوە.
چەند رۆژێکە نرخى نەوت لە دەوروبەرى 85 دۆلار دەخولێتەوە و گۆڕانکارى گەورە تێیدا رووى نەداوە.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت بۆ ئەم ماوەیە، بۆ بڕیارێکی رێکخراوی ئۆپێک پڵەس دەگەڕێتەوە، کە رۆژی دووی ئەم مانگە بڕیاریان دا بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی سێ ملیۆن و 660 هەزار بەرمیلی رۆژانە تا کۆتایی ئەمساڵ کەم بکەنەوە.

زۆر هۆکارهەن بۆ گۆڕانکارى لە نرخى نەوت، بەتایبەت شەڕى غەزە و ئۆکرانیا و کردە چەکدارییەکانى ناوچەکە.

پێشتریش عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان، وه‌زیری وزه‌ی سعودیه‌ رایگه‌یاندبوو، هاوپه‌یمانیی ئۆپێك+ ده‌توانێت زیادبوونی به‌رهه‌مهێنان رابگرێت یان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر بۆی ده‌ركه‌وت بازاڕه‌كه‌ به‌هێز نییه‌.

نرخى نەوت دابەزى

نرخى نەوت دابەزى