لە دهۆک
گەنجێک خوشکێکی خۆی سووتاند و دەستگیرکرا
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
نیوەڕۆی ئەمرۆ سێشەممە، گەنجێک لە گەڕەکی ماڵتای دهۆک ئەشکەنجەی خوشکەکەی داوە و دواتر سووتاندوویەتی و هەڵاتووە، خوشکەکەی لە نەخؤشخانەیە و کوڕەکەش دەستگیر کراوە.
هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە 964ـی وت، ئاگادار کرانەوە لە تاوانێک، گەنجیک لە گەڕەکی ماڵتایی دهۆک خوشکەکەی خۆی سووتاندووە و ئەشکەنجەی داوە و لە ماڵەوە بە جێی هێشتووە.
وتیشی، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون توانیویانە تۆمەتبارەکە دوای چوار کاتژمێر لە ناحیەی چەمانکێی سەربە قەزای ناوەندی دهۆک دەستگیر بکەن و ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.
د.شرین ئەنوەر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سووتان لە دهۆک بە 964ـی وت، ئەو کچەی لەلایەن براکەیەوە سووتێنراوە بە رێژەی 95% جەستەی سووتاوە و دۆجی تەندروستی ناجێگیرە و جێگەی ئەشکەنجەی زۆریش بە جەستەوەیەتی.
پێداچوونەوە: توانا نەقی