هەفتەیەكە ژنی مارەکردووە

كرێكارێك لە کاتی كاركردن گیانی لەدەست دا

+964

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

سەرۆكی سەندیكای كرێكاران بە 964ی راگەیاند، كرێكارێك لە كاتی كاركردن لە كارگەیەكی هەولێر گیانی لە دەست دا.

یوسف كەریم ئەمڕۆ سێشەممە 25.6.2024 هەواڵەكەی بە 964ی راگەیاند و ئاماژەی بەوە دا، رووداوەكە دوێنێ ئێوارە روویداوە و كرێكارەكە دانیشتووی سۆرانە و لە هەولێر لە یەكێك لە كارگەكانی پیشەسازیی شیش، بەهۆی كەوتنەبەر ئامێرێكەوە گیانی لەدەست دا.

وتیشی، پەیوەندیی بە سەندیكای پیشەسازی دەكەم، بۆ بەدواداچوونی ورد لەسەر رووداوەكە”.

بەهمەن هەركی ئامۆزای كرێكارەكەیە بۆ 964 وتی، ئامۆزاكەیان دوێنی ئێوارە گیانی سپاردووە و هێنراوەتەوە سۆران بۆ بەخاكسپاردن.
وتیشی، هەفتەیك بوو ئاهەنگی مارەبڕینی ئەنجام دابوو، بەمەبەستی كاركردن لەهەولێر دەمایەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بەهۆی کێلی حەفارەوە هاوڵاتیەک گیانی لەدەست دا

بەهۆی کێلی حەفارەوە هاوڵاتیەک گیانی لەدەست دا