ژمارە تەلەفۆنی پێویست دانراوە

ملیارێک و 500 ملیۆن دینار بۆ گرفتی کەمئاویی هه‌ولێر تەرخان كرا

+964

ژووری هەواڵ

بۆ چارەسەرکردنی پێویستی و گرفتەکانی کەمئاوی لە پارێزگای هەولێر، بڕی ملیارێک و 500 ملیۆن دینار وەک فریاگوزاری تەرخان كرا.

پارێزگای هەولێر لە راگەیاندراوێكدا بڵاویکردەوە، لە رۆژی 24.6.2024 بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە کێشەی کەمئاوی لە بەشێکی گەڕەکەکانی هەولێر ئەنجام دا و بڕی ملیارێک و 500 ملیۆن دینار بۆ دابینکردنى پێداویستى و چارەسەرکردنى کەموکوڕى و گرفتەکانى کەمئاوى تەرخان کرا.

کەمئاوی؛ گرفتە هەمیشەییەکەی هاوڵاتیان

کەمئاوی؛ گرفتە هەمیشەییەکەی هاوڵاتیان

وەك لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە خێراترین رێگاکانی چارەسەر بۆ گرفتی کەمئاوی کرایەوە، بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەكان لە هەولێر، کە هاوکاری یەکتر بکەن لە ئیدارەدانی ئەو پرسە بۆ هاوینی ئەمساڵ.

هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا باسی ئەوە كرا، لێدانی بیری نوێ و بەدیل بۆ ئاوی خواردنەوە، نۆژەنکردنەوەی ئەو بیرانەی گرفتیان هەیە و بەستانەوەیان بە کارەبای نیشتمانی و مۆلیدەکان، بە پێویست زانرا.
ئاماژە بەوەش كراوە، كارەبای بەردەوام بۆ 247 بیر دابینکراوە.
لە کۆتایی كۆبوونەوەكەشدا بڕیارى پێکهێنانى هێڵێکى گەرم لە سنوورى هەر شەش بەڕێوەبەرایەتیى شارەوانییەکانى هەولێر درا ، کە لە کاتی دروستبوونی هەر حاڵەت و گیروگرفتێکى کەمئاوى و چارەسەرکردنى پێویست، هاوڵاتیان و دانیشتووانى ناوشارى هەولێر دەتوانن پەیوەندى بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن:

1- سنوورى شارەوانى یەک
07515250001
07515260001
2- سنوورى شارەوانى دوو
07515250002
07515260002
3- سنوورى شارەوانى سێ
07515250003
07515260003
4-  سنوورى شارەوانى چوار
07515250004
07515260004
5-  سنوورى شارەوانى پێنج
07515250005
07515260005
6- سنوورى شارەوانى شەش
07515250006
07515260006

بۆریی سەرەکیی گواستنەوەی ئاوی ماڵان لە شارەزوور شكاوە ...

بۆریی سەرەکیی گواستنەوەی ئاوی ماڵان لە شارەزوور شكاوە ""