له خانەقین

رووداوێکی دڵتەزێن بووە هۆی گیانلەدەستدانی منداڵێک  

964+

راژان باجەڵان – خانەقین

ئێوارەی ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵ دانیشتووی ناوچەی قۆڵای لە باشوری خانەقین بە مردوویی گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی ئەم قەزایە.

منداڵەکە کەوتبووە ناو کۆنە حەوزێکی ماسی لە دێیەکی دەوروبەری خانەقین.

دکتۆر شوان شاکر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خانەقین بۆ 964 ئەم رووداوەی پشتڕاستکردەوە و وتيشی، کاتژمێر 7:00ـى ئەم ئێوارەیە تەرمی منداڵێک بەناوی (ع.هـ،ن)  گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکەیان.

وتیشی “خێزانەکەی دانیشتووی دێی کەریم داودن و پاش تەواوکردنی رێکارە رۆتینییەکان رەوانەی پزیشکی دادی بەعقوبە کراوە بۆ رێکاری پێویست”.

پێداچوونەوە: فەرهاد حەسەن

منداڵه‌ 6 ساڵییه‌كه‌ى زاخۆ چۆن له‌ خنكان رزگارى بووه...

منداڵه‌ 6 ساڵییه‌كه‌ى زاخۆ چۆن له‌ خنكان رزگارى بووه‌؟