خورماتو

دوا مۆڵەت دەدرێت بەو کەسانەى چەکى بێ مۆڵەتیان هەیە

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

دوا مۆڵەت دەدرێت بە دانیشتوانى خورماتوو کە چەکە بێ مۆڵەتەکانیان تۆمار بکەن، بەپێچەوانەوە هەڵمەتى پشکنین دەستپێدەکات.

حەیدەر گەرمکی، موختاری گەڕەکی رزگاری خورماتوو بە964ـی وت،”لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس لەماوەی 10 رۆژا دوو جار کۆبونەوەمان پێکراوە، بۆ ئەوەی هاوڵاتیان ئاگاداربکەینەوە لە تۆمارکردنى چەکى بێ مۆڵەت”.

“پێشتر چەندجار هاوڵاتیان ئاکادارکراونەتەوە و نەچوون بەدەم داواکەوە، بەڵام ئەوەى ئەمجارە دوا مۆڵەتە”، حەیدەر گەرمکى واى وت.

لەسەر ئەو بابەتە، 964 قسەى لەگەڵ عەمید حوسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی کرد، ئەو وتى،”ساڵێکە وزارەتی ناوخۆی عێراق سەرجەم پارێزگاکانی ئاگادارکردوەتەوە لەتۆمارکردن و نەهێشتن چەکی بێ مۆڵەت، بەڵام لەقەزای خورماتوو کەمترین رێژەى چەک تۆمارکراوە کە ناگاتە 30%”.

بە وتەى عەمید حوسێن عەلى، تاکۆتایى ئەمساڵ دوا مۆڵەتە و لەو ماوەیەدا هاوڵاتیان دەتوانن بەشێوەى ئەلیکترۆنى چەکەکانیان تۆمار بکەن.

ئاشکراشى کرد، لە مانگى 12ـى ئەمساڵدا کە وادەکە تەواو دەبێت، پۆلیس هەڵمەتى پشکنینى بەرفراوان دەستپێدەگات و هەر کەسێک چەکى بێ مۆلەتى لابێت، جگە لە دەستبەسەرداگرتنى چەکەکەى، خاوەنەکەشى رووبەڕووى سزاى توندى یاسایى دەکرێتەوە.

بەپێی رێینماییەکانی یاسای عێراقی، هەر هاوڵاتییەک بۆی هەیە لەشوێنی کارەکەی یاخود لەماڵەوە، دەمانچە یان چەکێکی ئاسایی هەڵبگرێت، بەو مەرجەی چەکی جۆری دەمانچە 50 فیشەک و چەکی ئاسایی 200 فیشەک زیاتر نەبێت و تۆمار کرابیت.

ئەو کەسەى بیەوێت بەشێوەى ئەلیکترۆنى چەکەکەى تۆمار بکات، دەبێت لەماوەی یەک هەفتەدا سەردانی نزیکترین بنکەی پۆلیسی ناوچەکە بکات، بۆ ئەوەی بەڵگەنامەی یاسایی پێ پڕ بکرێتەوەو لەهەمان کات پسوڵەیەکی وزارەتی ناوخۆی پێ دەدرێت وەکو موڵەتی چەک هەڵگرتن تاکو رێکارەکانی هەڵگرتنی مۆڵەتی چەکی بۆ تەواودەکرێت”.

لەم لینکەوە چەکە بێ مۆڵەتەکەت تۆمار بکە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئاسایشی هەولێر سناپچیەکی دەستگیرکرد

ئاسایشی هەولێر سناپچیەکی دەستگیرکرد