دوای تاوانەکە هەڵاتووە

ئەو ماتۆڕسوارە دەستگیرکرا کە پارەو مۆبایلى لە کچێک سەندبوو

964+

ژووری هەواڵ

لە سلێمانی کەسێک بە ماتۆڕ رێگری لە کچێک کردووە و مۆبایل و پارەی لێسەندووە، لەسەر ئەوە پۆلیس دەستگیریان کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 24.6.2024، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارەکە لەدوای ئەوەی هێرشیکردووەتە سەر کچەکە و پارە و مۆبایلەکەی لێسەندووە، بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتووە، بەڵام دواتر لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی راپەڕینەوە دۆزراوەتەوە و دەستگیر کراوە.

لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر ئەو پارەو مۆبایلەدا كە تۆمەتبار بردبووی لەگەڵ ماتۆڕسكیلێك كە بەتۆمەتبار بووە.

تۆمەتبارەکە دەمەنی 19 ساڵە و بەپێی مادەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوەو دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.

پۆلیسی سلێمانی: کەسێکمان دەستگیر کرد کە 38 فانی سپلیتی د...

پۆلیسی سلێمانی: کەسێکمان دەستگیر کرد کە 38 فانی سپلیتی دزیوە