بریندارو دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا بایکۆتی هەڵبژاردن دەکەن لە ئێران وێنە: ئاڤاتوودەی
لەلایەن لایەنگرانى جوڵانەوەى ژینا
لە ئێران زەنگى بایکۆت لێدرا
964+
سۆما حەکیم زادە
ژمارەیەک لە برینداران و دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانى ئێران کە بەشداریان لە خۆپیشاندانەکانى پشتگیرکردن لە ژیناى ئەمینى کردووە، زەنگى بایکۆتیان لێداوە و دەڵێن، بەشدارى لە هەڵبژاردنەکانى ئێران ناکەین.
لەسەرووبەندی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتى ئێران کە بڕیارە 28.6.2024بەڕێوەبچێت، کۆمەڵێک لە برینداران و دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانى ژینا، راگەیەنراوێکیان بڵاوکردۆتەوە و و داوا لە خەڵکی ئێران دەکەن بایکۆتی هەڵبژاردن بکەن.
لە بەشێک لە راگەییەنراوەکەدا هاتووە،”ئێمە کۆمەڵێک لە برینداران و دەستبەسەرکراوانی راپەڕینی “ژن، ژیان، ئازادی”، لەگەڵ زۆرینەی خەڵک و هاوشانی هەموو تێکۆشەرانی ئازادی و یەکسانی، چالاکانە بایکۆتی ئەم هەڵبژاردنە دەکەین و دەنگی ئیمە بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارە لە ئێران”.
لە راگەیەنراوەکەدا، ژمارەیەک چالاکوان و بریندارانى خۆپیشاندانەکان واژۆیان کردووە و داوا دەکەن هەڵبژاردنەکە بایکۆت بکرێت، لەسەروى هەموویانەوە واژۆى رادا فاتحی، هێرۆ قەدیمی، زانیار تۆندرۆ، ئەرستو پاسیار، فەرزاد مورادی نیا، عەدنان حوسێنی، عەلی مسری، یاحیا سەرخانی، واحد روزنەوەرد، ئەیوب عەبدوڵڵاهی، ئاکۆ مەعروفی ئازەر، کیان درەخشان، کەیوان سەمەدی، مێهرداد سەبووری. دەبینرێن.
لە دواى کەوتنە خوارەوەى کۆپتەرەکەى رەئیسى و گیانلەدەستدانى، بڕیارە بۆ شوێنگرتنەوەى هەڵبژاردنى پێشوەختەى سەرۆکایەتى ئەنجام بدرێت و شەش کاندید کە بەهێزترینیان قالیبافە.