ڤۆڵتیەى دابەزاندووە

لەبارەى فرۆشتنى کارەبا بە شارەکانى عێراق روونکردنەوە دەدرێت

964+

وریا فەتاح

فرۆشتنى کارەباى هەرێم بە شارەکانى عێراق چالاکوانان و خەڵکى گەرمیانی بەدەنگهێناوە، کارەباى گەرمیانیش روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، لەسەر حسابى گەرمیان کارەبا نەدراوە بە  شارەکانى عێراق.

964 دەزانێت لە نێوان وەزارەتى کارەباى هەرێم و وەزارەتى کارەباى عێراق رێککەوتن کراوە بۆ پێدانى 200 مێگاوات کارەباى وێستگەى بازیان بە خانەقین و قەرەتەپە و جەلەولا

گەیشتنى ئەو 200 مێگاوات کارەبایە لە رێگەى تۆڕى نیشتمانى 132 کەیڤى کارەباى هەرێمەوەیە و بە هێڵى گەرمیاندا تێدەپەڕێت.

ژمارەیەک لە دانیشتوانانى گەرمیان و چالاکوانان، دوو رۆژە دەنگى ناڕەزایەتییان لەو بابەتە بەرز کردووەتەوە و دەڵێن، “غەدرە و لێمان دەکرێت”.

لەسەر ئەو بابەتە، 964 قسەى لەگەڵ ئالان ئەرکان، وتەبێژى کارەباى گەرمیان کرد، ئەو بە 964ـى وت، فرۆشتنى کارەبا بەو ناوچانەى عێراق، لەسەر حسابى بەشە کارەباى گەرمیان نییە، بەڵام لەبەر ئەوەى بە هێڵى نیشتمانى 132 کەیڤى سنوورى گەرمیاندا تێدەپەڕێت، تا رادەیەک ڤۆڵتییەى کارەباى گەرمیانى کەم کردووەتەوە.

بەشە کارەباى سنوورى ئێدارەى گەرمیان 4.7%ـى کارەباى نیشتمانى هەرێمى کوردستانە کە دەکاتە 120 مێگاوات

بۆ ئەم رۆژانە، پلەکانى گەرماى گەرمیان نزیکن لە 47 پلەى سیلیزى، بەڵام تائێستا کارەباى نیشتمانى لە گەرمیان لە چەند کاتژمێرێک تێناپەڕێت و داواشکراوە بۆ ئەم وەرزى گەرمایە 15 بۆ 20 مێگاواتى دیکەیان پێ بدرێت.

ژمارەیەک گوندی گەرمیان لە ئێوارەوە بێ کارەبان

ژمارەیەک گوندی گەرمیان لە ئێوارەوە بێ کارەبان