22 کەسیش گیانیان لەدەستداوە

لە رۆژانی جەژندا لە هەولێر زیاتر لە 15 هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە

964+

توانا نەقی

تەندروستی هەولێر ئاماری پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی بەشێوەی 24 کاتژمێری لە رۆژانی جەژنی قوربان بڵاوکردەوە و زیاتر لە 15 هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە و 22 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئامارەکانی بەم شێوەیە بڵاوکردووەتەوە، لە ماوەی چوار رۆژی جەژندا 15 هەزار و 846 کەس نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە.

بەگشتی 705 رووداو روویانداوە، هەروەها 486 نەشتەرگەری گەورە و بچوک ئەنجامدراوە، هەر لەو چەند رۆژەدا 78 حاڵەتی پێوەدان و گەستن تۆمار کراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوانەشی تووشی ژەهراوی بوون و سکچوون بوون ژمارەیان پێکهاتووە لە 1227 کەس، هەروەها 1536 کەسیش بە شێوەیەکی گشتی خەوێنراون.

سەبارەت بە منداڵ بوون لە ماوەی چوار رۆژی جەژنی قورباندا بە پێی ئامارەکە 82 دومنداڵ لە سنووری پارێزگای هەولێر لە دایکبوون.

تەندروستیی هەولێر: سه‌نته‌ره‌كانى شووشتنی گورچیلە ه...

تەندروستیی هەولێر: سه‌نته‌ره‌كانى شووشتنی گورچیلە هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه‌