پڕۆژەیان راوەستاوە

ئیدارەی کفری بۆ پارە 10 زەوی نایاب دەفرۆشێت

964+
ئەحمەد مستەفا

قایمقامی کفری دەڵێت، “بۆ ئەوەی پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە قەزاکەدا ئەنجامبدەن کاریان لەسەر ئەوە کردووە 10 پارچە زەوی نایاب بکەن بە پارە”.

ئەو قسانە لە میانی کۆبوونەوەی، “یەکەی چاودێری حکومەتی خۆجێی گەرمیان بوو لەگەڵ ساهر عەلی قایمقامی قەزای کفری”.

10 پارچە زەوی نایاب دەکەن بە پارە

لە کۆبونەوەکەدا، ساهر عەلی ئاماژەی بەوەکردووە، “لە ئێستادا کاریان لەسەر ئەوەکردوە 10 پارچە زەوی نایاب لە قەزاکە بفرۆشن و لە ئیدارەی گەرمیان تەندەرینی بۆ کراوە و کاری لەسەر دەکرێت، ئەو بڕە پارەیەی کە دێتەوە شارەوانی دەتوانین لە پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی قەزاکەدا بەکاری بهێنن”.

ئێستادا کارکردن لە پرۆژه‌ى رێگاسازی و ئاوەڕۆی گەڕەکی راپەڕینی قەزاکە دەستیپێکردوە، گوژمەکەشی خۆی لە یەک ملیار و 500 ملیۆن دیناردا دەبینێتەوە، قایمقام ئاماژەی بەوەکردووە، “هەنگاوی باش نراوە بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى کارکردن لە هەندێک لە پرۆژەکان لە قەزاکەدا چ لەسەر ئاستی وەزارەتەکان چ لەسەر ئاستی فەرمانگەکان”.

پڕۆژەی دیکە چاوەڕێی پارەن

لە کفری بەردی بناغەی پرۆژه‌ى رێگاسازی (دوانزە ئیمام – قەرەبڵاغ) دانراوە، کە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و بە گوژمەی شەش ملیار دینار جێبەجێ دەکرێ، “ئەمە جگە لەوەی چەندین پرۆژەی دیکەمان هەیە بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارکردن تیایاندا وەستاوە و بەردەوامین لە کارکردن تیایاندا بۆ ئەوەی دەست پێبکەنەوە”ساهر عەلی وای وتووە.

ئەو زەویانەى شارەوانیى کفرى دەیانفرۆشێت ژمارەیان 10 پارچە زەوییە، بە وتەى عەلى خوڕشید، سەرۆکی شارەوانیی قەزای کفری کە بۆ 964ى قسەى کردووە، “ئەو زەویانەی کە دەیانەوێت بیانفرۆشن لە زەویە نایابەکانی قەزاکەن و دەکەونە چەند جێگایەکی جیاواز و رووبەرەکانیان جیاوازن”.

بڕیارە، خەمڵاندن بۆ نرخى زەوییەکان بکرێت و دواتر لە رێگەى زیادکردنى ئاشکراوە، شارەوانى کفرى دەیانفرۆشێت.

ئاسنفرۆشانی کفری بێ ئیشوکار ماونەتەوە و داوای چارەسەر ...

ئاسنفرۆشانی کفری بێ ئیشوکار ماونەتەوە و داوای چارەسەر دەکەن

کفرییەکان لەپێناو پاراستنی مێژووی شارەکەیان خانووە کل...

کفرییەکان لەپێناو پاراستنی مێژووی شارەکەیان خانووە کلتورییەکانیان دەبەخشن