"بازاڕی خانووبەرە لە دابەزینە"
لە هەولێر یەكەمین دیداری خانمان له سێكتەری خانووبەرە بەرێوەچوو
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر یه‌كه‌مین دیدارى خانمان له سێكته‌رى خانووبه‌ره به‌ڕێوه‌چوو، خاوه‌ن كۆمپانیایه‌كیش ده‌ڵێت “بازاری خانووبەرە لە دابەزینە”.
دیداره‌كه، له‌لایه‌ن سەنتەری ناوەندی خانووبەرە لە هەولێر به‌ڕێوه‌چوو و ژماره‌یه‌ك له ژنانى خاوه‌نكار و كۆمپانیاى خانووبه‌ر به‌شداریان تێدا كرد.
شەنگ ئەحمەد، بەرێوه‌بەری كارگێری سەنتەره‌كە بۆ 964 وتی، هەفتانە ئیڤێنت رێكدەخەن بۆ خانمان، بۆ زیاتر ئاشنابوون لەگەڵ كاركردن و بازرگانی خانووبەرە لە سەنتەرەكه‌شیان زیاتر لە 20 خانم كاردەكەن.
رۆسێلا ئەحمەد، خاوەن كۆمپانیای خانووبەرە به 964ـی وت، لە ئێستادا بازاڕی خانووبه‌ره زۆر لە دابەزینە بەشێوەیه‌ك هەر شوقەیەك كرێی 200 دۆلار دابەزیوە و له فرۆشتنیش به‌هه‌مان شێوه نرخه‌كه‌ى هه‌رزانتر بووه.
وتیشی “كاری خانووبه‌ره نەخۆش دەكەوێت بەڵام نامرێت، چونكه باشترین جۆرى بازرگانییه له‌چاو كه‌رته‌كانى دیكه‌ى بازرگانى”.
پێداچوونه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن