17 کەس گیانیان لەدەست داوە
تەندروستی دهۆک لە چوار رۆژی جەژندا پێشوازی لە هەزاران نەخۆش کردووە
964+
توانا نەقی
تەندروستی دهۆک لە ماوەی چوار رۆژی جەژندا ئاماری کارو چالاکیەکانی بڵاوکردەوە و پێشوازییان لە هەزاران نەخۆش کردووە
ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک بڵاویکردەوە، تەنیا لە چوار رۆژی جەژندا 12 هەزار 156 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە و زیاتر لە 650 کەسیش خەوێنراون.
دەشڵێت، 17 کەس لە ماوەی ئەو چوار رۆژەدا گیانیان لەدەستداوە و 141 رووداوی جۆراو جۆر روویانداوە و هەرەوەها 201 نەخۆش شتشتنی گورچیلەیان بۆ ئەنجامدراوە و 143 کەسیش دەرمانی کیماییان بۆ بەکارهێنراوە.
هەر لە ماوەی ئەو چوار رۆژەی جەژندا 178 منداڵ لەدایک بوون، بەشێوەیەک 87 کوڕ و 91 کچ بوون.
هەرچی نەخۆشیەکانی دیکەی وەک دڵە 12 قەستەرە ئەنجامدراوە.