دیمه‌نێكی كاتى گه‌ڕانه‌وهى حاجیانى عێراق له فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی وڵاتى سعودیه... وێنه: هێڵى فرۆكه‌وانى عێراق
ئه‌وانه‌ى كوردستانیش 4 رۆژى دیكه
یه‌كه‌م كاروانى حاجییانى عێراق گه‌یشتنه‌وه نه‌جه‌ف
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هێڵى ئاسمانى عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینى یه‌كه‌مین كاروانى حاجییانى وڵاته‌كه‌ى له سعویه‌وه گه‌یشتنه‌وه فڕۆكه‌خانه‌ى شارى نه‌جه‌ف .
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئیداره‌ى كۆمپانیاى هێڵى ئاسمانى عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له ئه‌مڕۆوه سه‌فه‌رى پێچه‌وانه‌ى حاجیانى عێراق له فڕۆكه‌خانه‌كانى وڵاتى سعودیه‌وه به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌كانى عێراق ده‌ستیپێكردووه، ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى فه‌ریزه‌كانى حه‌جكردنیان له‌و وڵاته به‌جێهێناوه.
پێشتر، هێڵی ئاسمانی عێراق رایگه‌یاند بوو، رۆژی هه‌ینیی داهاتوو 21.6.2024 واده‌ی ده‌ستپێكردنی گه‌شته‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجیانه بۆ عێراق، ده‌ستپێده‌كات، وته‌بێژی ئه‌وقافی كوردستانیش ئاشكرای كرد، به پێی خشته‌ی هێڵه‌كه حاجیانی كوردستان رۆژى 25ی ئه‌م مانگه ده‌ست به گه‌ڕانه‌وهى حاجیان ده‌كه‌ن.
نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی كوردستان به 964ی راگه‌یاند، به پێی خشته‌ی هێڵی ئاسمانیی عێراق، گه‌شتی گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجیانی كوردستان له 25ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستپێده‌كات و به چه‌ند وه‌جبه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
بۆ حەجی ئەمساڵ، زیاتر لە 35 هەزار حاجی بە رێگەی وشکانی و ئاسمانی لە عێراقەوە چوونە سعودیە و پشکی ئەمساڵی حاجییانی هەرێمی کوردستان چوار هەزار و 685 هاونیشتمانی بوو.