لە سەرچنار بینراوە

مێردمنداڵێک لە دوێنێوە بێ سۆراغە

964+

دیلان محەمەد جەزا

پاشنیوەرۆی دوێنی مێرمنداڵێک بە تاکسییەک لە شاری کەرکوکەوە هاتووەتە سلێمانی، بەڵام لە دوێنێ ئێوارەوە دیار نییە و کەسوکارەکەی بەدوایدا دەگەڕێن.

تاریق عەبدولڕەحمان باوکی مێردمنداڵە ونبووەکە بە 964 وت، پاشنیوەرۆی دوێنێ بێ ئاگاداری ئەوان کوڕەکەیان بە ناوی دانا تاریق ماڵی بەجێهێشتوە بەرەو سلێمانی، بەپێی کامێراکانی چاودێری بە تەکسییەک لە نەقڵیاتەوە چووە بەرەو سلێمانی.

باسی لەوەش کرد، لە بنکەی پۆلیسی رزگاری لە سلێمانی، سکاڵای ونبوونیان تۆمار کردووە و بەدوایدا دەگەڕێن، کوڕەکەیان دەستێک جلی ڕەشی لەبەردابووە و تەمەنی 17 ساڵە.

وتی: “هەرکەسێک زانیاری هەبوو پەیوەندیان پێوە بکات بەم ژمارەیەوە 07503674043”.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964 وت، حاڵەتەکانی ونبوون بەردەوام هەن و کەسوکاری ئەو هاوڵاتییە سکاڵایان تۆمارکردووە و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، دەست بە گەڕان بەدوایدا دەکرێت .

قەڵادزێ.. دوو کچ ونبوون

قەڵادزێ.. دوو کچ ونبوون