لە کۆیە

لە چوار رۆژی جەژن چوار دووپشک دەستی خۆیان وەشاند

964+
ئەحمەد مستەفا

لە ماوەی چوار رۆژی جەژنی قوربان 31 هاوڵاتی بە رووداوی جۆراجۆر لە کۆیە برینداربوون و چوار کەسیش دووپشک پێوەی داون، پاش وەرگرتنی چارەسەر گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان.

بەپێی ئامارەکانی نەخۆشخانەی فێرکاری شەهید دکتۆر خالید بێت لە کۆیە، لە ماوەی چوار رۆژی جەژنی قوربان 561، هاوڵاتی سەردانی بەشی فریاکەوتنی ئەو نەخۆشخانەیان کردووە.

ئامارەکان بەم شێوەی خوارەوەیە:
ـ برینداربوون بەهۆی شەڕکردن 19 کەس
ـ بەربوونەوە لە بەرزایی 2 کەس
ـ رووداوی هاتوچۆ 4 کەس
ـ سووتان 3 کەس
ـ پێوەدانی دووپشک 4 کەس
ـ داخلبوونی نەخۆش 217 کەس
ـ کاری سەرەتایی 119 کەس

بە گوێرەی راگەیەندراوی تەندروستی کۆیە، “لە ماوەی چوار رۆژەکەدا 95 ئەشیعە،11 نەشتەرگەری و 749 پشکنینی تاقیگەی جۆراوجۆر بۆ هاوڵاتیان ئەنجادراوە، هەروەک ئاماژەی بەوە کردووە، “ساڵانە لەگەڵ جەژن و بۆنەکاندا ئامارەکانی سەردان و  رووداوەکان و داخڵبوون لە نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی سنوورەکامان روو لە زیادبوون دەکات”.

لە کۆیە سزای پێ بژاردن و داخستن بۆ دوو بەنزینخانە دەرکر...

لە کۆیە سزای پێ بژاردن و داخستن بۆ دوو بەنزینخانە دەرکرا

کارەبای کۆیە: ئەگەر گلەییتان لە هەڵدانەوەی پێوەری زیرە...

کارەبای کۆیە: ئەگەر گلەییتان لە هەڵدانەوەی پێوەری زیرەک هەیە سکاڵا بکەن