لێرە مه‌رجه‌كان بخوێننه‌وه
قه‌ده‌غه‌ى راوه‌ماسی نه‌ما به‌ڵام مه‌رج بۆ راوچییه‌كان داندراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ئه‌مڕۆوه قه‌ده‌غه‌ى راوكردنى ماسی نه‌ما، به‌ڵام پۆلیسی دارستان و ژینگه هه‌روا به‌ئاسانى رێگه به راوچییان ناده‌ن به هه‌وه‌سی خۆیان راو بكه‌ن و هه‌رچی ئامراز هه‌یه به‌كاری بهێنن بۆ راوكردنى ماسی .
بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى راوكردنى ماسی له هه‌رێمى كوردستان له رۆژى 5.3.2024ـەوە ده‌ستپێكرد و ده‌بوایه رۆژى 15.6.2024 كۆتایی پێبێت، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ندێك له ماسییه‌كان له حاڵه‌تى گه‌رادانان بوون وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێم پێنج رۆژى دیكه‌ى بۆ ئه‌و قه‌ده‌غه‌كردنه درێژكرده‌وه و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه نه‌ما.
پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى گه‌رمیان ده‌ڵێت، لە ئه‌مڕۆوه راوكردنى ماسی بەپێی رێنمایەکان ئه‌نجام ده‌درێت.
روو له راوچییانیش ده‌كات، كه دوور بکەونەوە لەو شتانەی کە رێگەی پێنەدراوە بۆ راوکردنی ماسی.
به‌كارهێنانى دەرمان، تەقەمەنی، کارەبا و تۆڕی بچوک به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه.
پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى گه‌رمیان مەفرەزەکانى ئاماده‌كردووه بۆ چاودێریكردنى راوچییان و هەر کەسێک سەرپێچی بکات بەپێی یاسا و رێنماییەکان سزا دەدرێت، داواش لە هاوڵاتیان دەکات هەرکەس سەرپێچی لەو جۆرەی بینی ئاگاداریان بکاتەوە بۆئه‌وه‌ى رێکاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا بگرنەبەر.