گرافیك: 964+
964 سۆراغى كردووه
11 كه‌س له بێسه‌روشوێنبووه‌كانى یه‌خته نقومبووه‌كه خه‌ڵكى ناحیه‌یه‌كى هه‌ولێرن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964، 11 كه‌س له بێسه‌روشوێنبووه‌كانى یه‌خته نقوومبووه‌كه خه‌ڵكى ناحیه‌یه‌كى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێرن و كه‌سوكاره‌كه‌ى به‌رده‌وام له سۆراغكردنیان بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌نووسی ته‌واوه‌تیان بزانن.
11 كه‌سه‌كه، ئه‌ندامى دوو خێزانن كه بریتین له ژن و مێرد و سێ له منداڵه‌كانیان كه خه‌ڵكى ناحیه‌ى هیرانن و خێزانه‌كه‌ى دووه‌میش بریتین له ژن و مێرد و چوار له منداڵه‌كانیان كه خه‌ڵكی گوندى دۆرێی سه‌ر به هه‌مان ناحیه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كه‌سوكارى ئه‌م خێزانه بێسه‌روشوێنانه به 964ـى وت، له دوێنێوه هه‌واڵى بێسه‌روشوێنبوونیان پپێگه‌یشتووه و ده‌ستیان به به‌دواداچوون و سۆراغ كردووه.
وتیشی “تاوه‌كو رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو هه‌واڵیان هه‌بووه و په‌یوه‌ندیان به كه‌سوكاریان له‌هه‌ولێر كردووه”.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، یه‌كێك له‌و یه‌ختانه‌ى كۆچبه‌رى باركردبوو گوایه ده‌ڵێن خۆى راده‌ستى وڵاتى یۆنان كردووه و ئه‌وانیش دڵخۆشن به‌وه‌ى كه بێسه‌روشوێنبووه‌كانیان له‌ناو ئه‌و یه‌خته دابن.
ئاشكراشى كرد، له‌رێگه‌ى كه‌سانى ناسراوه‌وه په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كانى وڵاتى ئیتاڵیاش دروستكردووه بۆئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر له‌حاڵێكدا برابنه ئه‌و وڵاته ئاگادار بكرێنه‌وه.
وتیشی “له‌گه‌ڵ ئه‌و قاچاخچییه‌ش له‌سه‌ر خه‌تین كه له توركیاوه به یه‌خته‌كه به‌ڕێی كردوون و وتویه‌تى برایه‌كى ئه‌ویش له‌گه‌ڵ بێسه‌روشوێنه‌كانه”.
شەوى پێنجشەممەى رابردوو یه‌خته‌كه لە کەناراوەکانى تورکیا بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوتووە و به‌پێی زانیارى نوێ لەسەر یەختە نقومبووەکەى دەریاى ناوەڕاست كه کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، 11 کەس رزگارکراون و کەسێک گیانى لەدەستداوە و 49 کەسیش بێ سەروشوێنن کە زۆربەیان خەڵکى باشورى کوردستان و رۆژهەڵاتى کوردستانن.