تەنیا یەكەم رۆژی جەژن بازار باش بووە 

بازاڕی بەفر روو لە کزبوونە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

سێ رۆژی ماوە بۆ دەستپێکردنی وەرزی هاوین بە فەرمی، بەڵام گەرما هەموو ناوچەکانی گرتووەتەوە و تا دێت پلەی گەرما زیاتر دەبێت.

کارگەکانی دروستکردنی بەفر، لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و زیاد بوونی پلەکانی گەرما دەستدەکەن بە بەفر دروستکردن و دەستبەکار دەبنەوە .

خاوەن کارگەیەک بە 964ی وت، بازاڕمان تا ئێستا باش نییە  و بەتایبەت لەم جەژنەدا.

سامان سدیق خاوەنی کارگەی بەفرە و ماوەی 25 ساڵە ئەم کارە دەکات، بە 964ی وت، ئەوساڵ 15 رۆژ زووتر بەر لە هاتنی وەرزی هاوین دەستمان بە کار کرد لەبەر گەرما، بەڵام تەنیا یەکەم رۆژی جەژن بازاڕمان باش بووو دووەم و سێیەم رۆژی جەژن بازاڕمان کز بووو ئێمە دەتوانین تەنیا لە دوو وەرزی ساڵدا کار بکەین.

وتیشی، ئێستا نرخی قالبێک بەفر بە 600 دینارە بە کۆ، بە تاکیش تەنیا هەزار دینارە، پارساڵ رۆژانە نزیكەی پێنج هەزار قاڵبمان دەفرۆشت، بەڵام ئەمساڵ تا ئێستا نەگەیشتووەتە سێ هەزار.

پێداچوونەوە : سۆما حەکیم زادە

شوانکاران بەفری کوێستانەکان دادەپۆشن و لە هاوین بەک...

شوانکاران بەفری کوێستانەکان دادەپۆشن و لە هاوین بەکاریدەهێنن