ئێوارەیەکی پڕ لە رووداوی هاتوچۆ

حاسڵاتی چەند کاتژمێری کۆتایی رۆژ: ئاکرێ 9 بەسرە 2 حەویجە 2

964+

ژووری هەواڵ

لە دووەم رۆژی جەژندا رووداوەکانی هاتوچۆ زۆر بوون، تەنیا ئەوانەی لەم سێ کاتژمێرەی کۆتاییدا پێیان زاندراوە 13 کەس بریندار بوون.

کەمێک پێش ئێستا ئازاد تەها وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند: کاتژمێر 8:45 خولەکی ئەمشەو لە سەنتەری قەزای ئاکرێ پێنج ئۆتۆمبێل داویانە بە یەکدا.

ئازاد تەها لەسەر فەیسبووک وێنەی رووداوەکەی داناوەو لەسەری نوسیوە ”رووداوەکە لە ترافیکی پتشەسازی روویداوەو بەهۆیەوە 9 کەس بریندار بوون”، 964 لەسەرچاوە تەندروستییەکانەوە زانیویەتی برینی بریندارەکان سووکە.

هەر ئەم ئێوارەیە لەسەر رێگای ئەبو خەسیب لە بەسرە ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW لەپڕ گڕی گرتووە، دوو کەسی تێدابوون بەسووکی بریندارن، شایەتحاڵەکان لە شوێنی رووداوەکە بە 964یان وت ”لەو کاتەی ئۆتۆمبێلەکە گڕی گرتبوو لە پڕ ئۆتۆمبێلکێی دیکەی جۆری سایبە هات و خۆی پێدا کێشا، ئەویش هەندێکی سوتا”، لەم رووداوەش دووکەس بریندان.

لە حەویجە، دیسان هەر ئەم ئێوارەیە ئۆتۆمبێلێکی جۆری جیب لەو کاتەی لەشەقامی کۆڕنیش رۆیشتووە تایەکەی کەوتووەتە ناو مەنهۆڵێکی سەربەتاڵەوەو وەرگەڕاوە، دوو کەسیب تێدابوون هەردووکیان بە سەختی بریندارن.

سەرچاوەیەک لە شارەکەوە بە 964ی وت ”دوو کەسەکە حاڵیان باش نەبووەو بە پلە گەنەدراونەتە نەخۆشخانە”.