پەیوەندى بە حەج و عومرە بکەن

ئەوانەى لە سعودیە کەسوکاریان بێ سۆراغە ئاگادار دەکرێنەوە

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى ئەوقاف رایدەگەیەنێت، هەر کەسێک لە سعودیە کەسوکارى بێ سۆراغە یان گیانى لەدەستداوە پەیوەند بە بەرێوەبەرایەى حەج و عومرە بکات.

بەپێى ئاگادارییەکە بێت،وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەرێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەى کوردستان  رێکەوتنیان کردووە لەگەڵ کونسوڵی عێراق لەوڵاتی سعودیه، بۆ دۆزینەوەو سۆراغ کردنی ئەو هاوڵاتیانەی کە مردوون یان ون بوون لە وڵاتی سعودیە.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، هەرکەسێک خزمێکی نزیکی یان کەسێکی گیانى لەدەستداوە یان بێ سۆراغ بووە لە وڵاتی سعودیە، باپەیوەندی بکات بە بەڕێوەبەری حەج و عومرەی ناوچەکەی خۆت، بۆ سۆراغ کردنیان.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژى وەزارەتى ئەوقاف بە 964ـى وت، راستە ئەوان لە دەرەوەى بەڕێوەبەرایەتییەکانى حەج و عومرە گەشتى سعودیەیان کردووە، بەڵام خۆمان بە خاوەنیان دەزانین و ئامادەى هەموو هاوکارییەکین بۆیان.

وەک باسى دەکات، پێشتر داوایان لە سعودیەش کردووە کە رێگە بدەن بەبێ هیچ گرفتێک مەراسیمى حەج ئەنجام بدەن، بەڵام سعودیە پێى وتوون کە تەنیا لە هەرێمەوە بە نایاسایى خەڵک نەهاتووە بۆ حەج کردن تا بڕیارێکى تایبەتیان لەبارەوە بدەن.

ھەشتەم حاجی کورد لە سعودیە گیانی لەدەستدا

ھەشتەم حاجی کورد لە سعودیە گیانی لەدەستدا