یەکەم حاجى سنوورەکەیە

 حاجییەکى سۆران لە سعودیە کۆچى دوایى کرد

964+

ئاکام غەفور- سۆران

حاجییەکی ئیدارەى سۆران کە دانیشتوی ناحیەی دیانایە لە لە سعودیە کۆژى دوایى کرد، حەج و عومرەى سۆرانیش دەڵێت، بە ڤیزاى ساڵى چووە.

حاجییەکە ژنێکی تەمەن 60 ساڵە، ناوی (خەیار غەفور)ـە، خەڵکی گوندی گەزنەی دەڤەری باڵەکایەتییە، لەگەڵ هاوسەرەکەى بە ڤیزای گەشتیاری چوونەتە سعودیە.

واحید موشیرـ یەکێک لە کەس و کاری ئەو ژنە، قسەی بۆ 964 کردووە و دەلێت، لە دوای بەجێگەیاندنی مەراسیمەکانى کێوى عەرەفە گیانی لەدەستداوە.

وتیشی،”ئەمڕۆ یەکەم رۆژی پرسەکەیەتى”.

لاى خۆیەوە یوسف چۆمانى، بەرێوەبەرى حەج و عومرەى سۆران کە ئێستا لە سعودیەیە بە 964ـى وت،”هەموو ئەو حاجینەى لە رێگەى ئێمەوە هاتوون سەلامەتن، ئەوەى گیانى لەدەستداوە بە ڤیزاى گەشتیار گەشتى سعودیەى کردووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

حەوتەم حاجى کورد گیانى لەدەستدا

حەوتەم حاجى کورد گیانى لەدەستدا