هەڵمەتی فراوانی هۆشیارییان هەیە

دەزگای مین هۆشداری دەداتە گەشتیاران نەچنە ئەو شوێنانەی مینی لێیە

964+

پێشەوا محەمەد

دەزگای گشتیی کاروباری مین لەگەڵ پشووەکانی جەژن و هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان هەڵمەتی هۆشیارییان دەستپێکردووە، کە گەشتیاران نەچنە ئەو شوێنانەی مینڕێژن یان گومانی بوونی مینیان لێ دەکرێت.

بەپێی زانیاریی دەزگاکە، کە بە 964 دراوە، لە هەر شوێنێک مینی لێبێت ئەوان پۆستەر و ئامرازی ئاگادارکردنەوەیان لەو شوێنە داناوە، کە چوونە ناویان مەترسیدارە.

جەبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین بە 964ـی راگەیاند، لە بازگەکان و هۆتێلەکان و ناوچە گەشتیارییەکان رێبەرێکمان بە زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بڵاوکردووەتەوە و ئەو ناوچانەی تێدا دیاریکراوە مینیان تێدایە.

وتیشی، “تیمەکانمان بەردەوام سەرقاڵی هۆشیارکردنەوەی گەشتیارانن و لە گوندەکانیش هەڵمەتەکە بەڕێوەدەچێت، هەروەها لە هەموو پارێزگا و قەزا و ناحیەکانیش ئەو رێبەرە بڵاوکراوەتەوە”.

دەزگاکە هێڵێکی گەرمیشی بە ژمارە 188 بڵاوکردووەتەوە و 24 کاتژمێر کارایە و هەر گەشتیارێک هەر تەقەمەنی و مین و پاشماوەی جەنگی ببینێت و پەیوەندی بکات راستەوخۆ تیمەکانیان دەگەنە ئەو شوێنە.

“تیمی گەڕۆکیشمان لە هەموو پارێزگاکان هەیە و بەسەر ناوچە گەشتیارییەکاندا دەگەڕێن و هۆشیاری لەوبارەیەوە بڵاودەکەنەوە”، جەبار مستەفا وای وت.

دەزگای مین داوای دامەزراندنی 500 کارمەندی بێبڕوانامەیا...

دەزگای مین داوای دامەزراندنی 500 کارمەندی بێبڕوانامەیان دەکات