ژمارەی هەر پارێزگایەک بدات لە کامێرا دەیگرێت

ئاڵوگۆڕی سزای سەرپێچی ئۆتۆمبێل لە نێوان بەغدا و هەرێم کرا

964+

توانا نەقی
ئەمڕۆ دووشەممە هاتوچۆی گشتی عێراق رایگەند، ئاڵوگۆڕی هاردی تۆمارکردن بۆ سەرپێچی هاتوچۆی نێوان بەغدا و کوردستان کراوە.

هاوکات ئاماژە بە جێبەجێکردنی سیستمی کامێرای تیژڕەوی لەسەر رێگا خێراکانی کەربەلا، ئەنبار، دیالە و بابل دەکات.

سەبارەت بە یەکخستنی سەپاندنی سزا لە نێوان بەغدا و هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، هەماهەنگی باش لە نێوانیان هەیە بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری لە رێگەی هارد و ئەلیکترۆنی بۆ چاودێریکردنی سەرپێچییەکان لە بەغدا و هەرێمی کوردستان.

بەڕێوەبەرایەتیەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سوورن لەسەر کاراکردنی دانانی سیستمی کامێرای تیژڕەوی لەسەر رێگاوبانەکان و دوای ئەوە لەسەر رێگای ئەو چوار پارێزگایە جێبەجێکراوە لەسەر باقی رێگای پارێزگاکانی دیکەش جێبەجێ دەکرێت.

بە پێی راگەیندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق بێت لەمەودوا هەر ئۆتۆمبێلێکی رەقەم هەرێم لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق لە کامێرای تیژڕەوەی بدات سزای بۆ دەنوسرێت و پێچەوانەکەشی ئەگەر ژمارە ناوەراست و خواروی عێراق لە هەرێم لە کامێرا بات سزای بۆ هەژمار دەکرێت.