لە پرژێ

هاوڵاتیەک لە شاخ هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا

964+

ئاکام غەفور – سۆران

کە مێک بەر لە ئێستا هاوڵاتیەک لە پرژێ لەشاخ هەڵدێراوە لە قەزای چۆمان بەرگری شارستانی سۆرانیش دەڵێت تیمەکانیان لە رێگەن بۆ شوێنی رووداوەکە.

کەمێک لەمەوبەر گەشتیارێک لە ناوچەی پڕژێ کە گومان دەکرێت لە تونێلە بەفرینەکان بێت هەڵدێرا و گیانی لەدەستداوە، بەرگری شارستانی بەرێگاوەیە بۆ شوێنی روداوەکە.

موقەدەم کاروان میراودەلی، بەڕێوبەری بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت،”گەشتیارێک لە پڕژێ لە شاخ هەلدێراوە بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە”.

وتیشی، دوو تیمی بەرگری شارستانی بەڕێگاوەن بۆ شوێنی رووداوەکە، تەرمەکەی دەهێننەوە نەخۆشخانەی چۆمان و دواتر دەبرێتە پزیشکی دادی سۆران بۆ توێکاری.

تاکو ئێستا ناسنامەی ئەو کەسە دیار نییە و بەرگری شارستانیش دەڵێت، نازانین کێیە و تەمەنی چەندە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

گەنجێک لە چیا هەڵدێرا و گیانی لەدەست دا

گەنجێک لە چیا هەڵدێرا و گیانی لەدەست دا