بریندارى کرد

قەپى ئەسپ جەژنەکەى لە کەسێک تاڵکرد

964+

میلاد جەلال- گەرمیان

لە یەکەم رۆژى جەژن 75 کەس سەردانى نەخۆشخانەى فریاکەوتنى شەهید هەژاریان کردووە لە کەلار کە یەکێکیان ئەسپ قەپى لێگرتبوو.

رزگار لەتیف، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى فریاکەوتنى شەهید هەژار لە کەلار بە 964ـى وت،”لە یەکەم رۆژى جەژنى قوربان، 75 کەس سەردانى نەخۆشخانەکەمانى کردووە کە هەشت کەسیان بریندارى ماتۆڕسکیل بوون و دوو کەسیش لەسەر ئەسپ کەوتوونەتە خوارەوە”.

ئاشکراشى کرد، بریندارێکیش بەهۆى ئەوەى ئەسپ قەپى لێگرتبوو هێنراوەتە نەخۆشخانەوە و چارەسەرى بۆ کراوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

نەخۆشخانەی شەهید هەژار.. لە 6 مانگدا 45125 کەس سەردانیان ک...

نەخۆشخانەی شەهید هەژار.. لە 6 مانگدا 45125 کەس سەردانیان کردووە