حاسڵات

چوار مامۆستای ئاینی دەستگیرکران

964+

ژووری هەواڵ

لەیەکەم رۆژی جەژنی قورباندا بە سەدان هاوڵاتی رۆژئاوای کوردستان مەراسیمی جەژنیان لە گۆڕستانەکان بەڕێوەبرد و چوونە سەردانی گۆڕی ئەو شەڕڤانانەی بۆ پاراستنی رۆژئاوای کوردستان گیانیان بەخشیوە.

بەرپرسانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) یەکەم رۆژی جەژنی قوربانیان بە دەرفەت زانی بۆ ئەوەی سەردانی ئەو شارەوانیانەی باکووی کوردستان بکەن کە ئەوان تیایدا براوە بوون، لە هەموو سەردانەکەنیشدا دەیانوت ئەوان لە مافی خۆیان لە شارەوانی جۆلەمێرگ خۆش نابن.

بەشێوەیەکی تەمومژاوی ئاگر لە دارستانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەونەوەو پاش ئەوەی سەدان دۆنم دارستانی جوانڕۆ بوونە خۆڵەمێش، چەند رۆژێک پێش ئێستا لەگوندەکانی دەسوری باوەجانی ئاگر کەوتوونەتەوەو خەڵکەکەش دەڵێن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ناچن بە هانایانەوە.

گوندنشینانی ناوچەی پاسوری ئامەد دەڵێن دەوڵەتی تورکیا سیاسەتێکی دەست پێکردووە بۆ لەناوبردنی گوندە کوردنشینەکان و لەرێی سەربازەکانیەوە دەست دەگرێت بەسەر زەوی و زارەکەیانداو چەند بەنداوێکیشی دروست کردووە بۆ ئەوەی گوندەکان بکەونە ژێر ئاوەوە.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند: بەهۆی تەقینەوەی مینێکی چێنراوی داعش بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازانی سووریا لە دەشتاییەکانی تەدمر لە گوندەکانیه حمس، ئەفسەرێک و 4 سەربازی سووری کوژراون.

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند چوار کەس لە مامۆستایانی ئاینی ناوەندی زانستیی ئەحنافی شاری خاف کە مامۆستای ئاینی سوننەن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.