هەڵبژاردەی عێراق لە هەولێریش ئاهەنگ دەگێڕێت

964+

هێمن بەکر

رۆژی دووشەممە، 23ی ئەم مانگە، یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق دێنە هەولێر و لە یاریگای فرانسۆ هەریری بە ئاهەنگێک پێشوازییان لێدەکرێت، بە قسەی پارێزگاری شارەکە.

پێنجشەممەی رابردوو، 19ی کانوونی دووەمی 2023، هەڵبژاردەی عێراق بە ئەنجامی 3-2 گۆڵ لە عومانی بردەوە و جامی 25ی کەنداوی بەدەستهێنا.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی راگەیاندووە.

بە دیاریکراوی دەڵێت “وێڕاى پیرۆزبایى لە هەڵبژاردەى عێراق و جەماوەر و گەلانى عێراق، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ رۆژى دووشەممە 23ی کانونی دووەمی 2023، کاتژمێر 2:30ى پاش نیوه‌ڕۆ لە یاریگاى نێودەوڵەتى فه‌ڕه‌نسۆ هەریرى بە ئاهەنگێک پێشوازى لە یاریزانانى هەڵبژاردەی عێراق دەکرێت”.

دوێنێ هەینی، لە گۆڕەپانی مەراسیمەکان لە بەغدا، هەزاران کەس بە ئاهەنگ پێشوازییان کرد لە یاریزانانی عێراق و ئەمڕۆش دەعوەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران بوون.