بە گۆرانییەکی کوردی وەرزش بکە و هەڵپەڕە

+964
پەرستۆ ساڵح – هەولێر

ماهیر ئه‌مین تایبەت بە تۆڕی 964ـی وت “بیرۆکەی ئەم کارە دەگەڕێتەوە بۆ هۆڵەکانی وەرزشی لە کوردستان، کاتێک وەرزش دەکەین تەنیا گوێمان لە گۆرانی بیانی دەبێت بە هەموو زمانەکان، جگە لە کوردی، لە کاتێکدا کورد دەوڵەمەندترین میللەتە لە رووی میلۆدی فۆلکلۆرەوە، بەڵام سەلیقەی دەوێت کۆکردنەوەی ئەو میوزیک و میلۆدییانە”.

ئەم تراکە وەرزشییە بە شێوازی شاد و هەڵپەرکێ ئامادەکراوە، وەرزشوانان کاتێک گوێ له‌ گۆرانییەكه‌ ده‌گرن، وزە وه‌رده‌گرن، هاوکات جگە لە هۆڵەکانی وەرزشی، لە ئاهەنگەکانیشدا دەتوانرێت گوێبیستی بن.

ماهیر ئەمین باس لەوەدەکات، یەکێك لە پەیامەکانی ئەم کارە هونەرییە – وه‌رزشییه‌ی، ئەوەیە خەڵکی بیانی گوێگری بێت و سەرنجیان رابکێشێت، چونکە ستایلی گۆرانی وەرزشی لە وڵاتان زۆر کاری لەسەر کراوە، لە کوردستانیش هەیە، بەڵام بە هەمان ستایلی بیانی نەک فۆلکلۆری کوردی.

ماهیر ئه‌مین یه‌كێكه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ گۆرانیبێژه‌كانی كوردستان و ساڵانێكی زۆره‌ له‌م بواره‌دا كار ده‌كات “سێوه‌خان” ناودارترین گۆرانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌یه‌.