گەرمیان
منداڵێک لە پڕۆژەیەکى ئاودا خنکا
964+
میلاد جەلال- گەرمیان
کەمێک لەمەوبەر منداڵێک لە پڕۆژەى ئاوى گوندى شێخ لەنگەر کە دەکەوێتە سنوورى گەرمیان، خنکا. تیمەکانى بەرگرى شارستانى لە هەوڵى دۆزینەوەى تەرمەکەیدان.
ئیبراهیم محەمەد، وتەبێژى بەرگرى شارستانى گەرمیان بە 964ـى وت،”کەمێک لەمەوبەر، منداڵێک لە پڕۆژەى ئاوى شێخ لەنگەر خنکاوە و تیمەکانمان لەوێن بۆ دۆزینەوەى تەرمەکەى”.
زانیاری هات
تەرمی ئەو منداڵاەی لە گوندی شێج لەنگەری و لە پرۆژەی ئەوەکەیدا خنکا دۆزرایەوە.
ئیبراهیم محەمەد وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان بە 964ـی وت، ئەو منداڵە لەگەڵ خانەوادەکەیان لە کفریەوە چون بۆ ماڵی خزمیان لە شێخ لەنگەر.
وتیشی، پرۆژەی ئاوی شێخ لەنگەر لەبەردەم ئەو ماڵە بووە و منداڵەکە کەوتووەتە ناوی و خنکاوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح