زاخۆ

 بەو بەرە جەژنە پیاوێکى 73 ساڵ بێ سۆراغە

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

ماوەى دوو رۆژە پیاوێکى تەمەن 73 ساڵى دانیشتووى زاخۆ دیار نەماوە و تیمەکانى بەرگرى شارستانیش لە رووبارى خابووردا بۆى دەگەڕێن و گومان دەکەن خنکا بێت.

لە ئێوارەی رۆژی پێنجشەمە 13.6.2024، حەمید محەمەد کە دانیشتووى زاخۆیە، بێ سۆراغە

یەکێک لە کەسوکارى پیاوەکە بە 964ـى وت، لە رێگەى کامێراى چاودێرییەوە سۆراغیان کردووە و کۆتا جار لە لێوارى رووبارى خابوور بینراوە، بۆیە گومان دەکەین خنکا بێت.

جەمال هەسن، بەرێوەبەری بەرگری شارستانی زاخۆ بە 964ـى وت، “لەو شوێنەی کۆتا جار لەکامێراى چاودێرى بینراوە، تیمەکانمان خەریکی گەڕانن”.

لاى خۆیەوە، ئەیاد تاریق، بەرێوەبەری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی زاخۆ، قسەى بۆ 964 کردووە و دەڵێت، هیچ زانیارییەکى 100%مان نییە کە چى بەسەر هاتووە، بەڵام خەریکى بەدواداچوینین و پێشبینى دەکەین لە 24 کاتژمێرى داهاتوودا سۆراغى دەربکەوێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

 دوو هەینییە جگە لە پێڵاوەکانى هیچ سۆراغێکى دیکەى نییە

 دوو هەینییە جگە لە پێڵاوەکانى هیچ سۆراغێکى دیکەى نییە