ساتی دابەشکردنی هاوکارییەکان. فۆتۆ: ئیدارەی گەرمیان
کێ دابینی کردووە؟
بەبۆنەی جەژنەوە 200 پاکێج هاوکاری دەدرێتە خێزانە هەژارەکان
964+
ژووری هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەرانی گەرمیان، بەبۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنی قوربانەوە، هاوکاری و خۆراک بەسەر خێزانی هەژار و هەتیوباری ئیدارەکە دابەش دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13.6.2024، لە رێگەی بارهەڵگری دووتەنی، 200 پاکێج خۆراک و پاککەرەوە دابینکران بۆ خێزانی هەژار وهەتیوباری سنووری ئیدارەی گەرمیان.
بێستوون ژاڵەیی، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی ئیدارەی گەرمیان، بە 964ـی راگەیاند، هاوکارییەکان بۆ ئاوارەکانی سنوورەکە نییە و بۆ دانیشتووانی ئیدارەی گەرمیان دابینکراون، پێکهاتوون لە برنج، پاقلەمەنی، شەکر، چا، تایت، سوون، شامپۆ و پێداویستییەکانی پاککردنەوەی ناوماڵ.
بە گوێرەی ئاماری کۆچ وکۆچبەرانی گەرمیان لە چوار مانگی رابردوودا سێ هەزار پاکێجی خۆراک و پاککەرەوە و شیر و سێتی پێداویستی ژنان و منداڵان و سەدان دۆشەک و بەتانی و فەرشی بەسەر کەمدەرامەت و نەخۆش و خێزانی بێسەرپەرشت و زیانلێکەوتووانی لافاو و چین و توێژە جیاجیاکاندا دابەشکراوە.