"کێشە بۆ کارگە ناوخۆییەکان دروست دەکات"

عێراق چوار خاڵی گومرگی بەرامبەر هەرێم داناوە

964+

پێشەوا محەمەد

حکومەتی عێراق چوار بازگەی پشکنین و وردبینیی گومرگی بەرامبەر هەرێم دادەنێت و پەرلەمانتارێک ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، ئەو کارە زیان بە پڕۆژە ناوخۆییەکان دەگەیەنێت.

بازگەکانی حکومەتی عێراق بریتین لە؛ خاڵی پشکنینی فایدە لەنێوان موسڵ و دهۆک، خاڵی پشکنینی شێراوە لەنێوان کەرکوک و هەولێر، خاڵی پشکنینی الکبان لە نێوان دیالە و سلێمانی، خاڵی پشکنینی چیمەن لەنێوان کەرکوک و سلێمانی.

سۆران عومەر، پەرلەمانتاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە 964ـی راگەیاند، ئەو کارەی حکومەتی عێراق کاردانەوەیە بەرامبەر داخڵبوونی کاڵای قاچاخ لە دەرواززەکانی هەرێمەوە و گەیشتنیانە بە پارێزگاکانی دیکەی عێراق.

وتیشی، “پێشتر حکومەتی هەرێم ئاگادار کراوەتەوە لە دەروازەکاندا رێگا لا هاتنەناوەوەی کاڵای قاچاخ بگرێت بەڵام ئەنجامی نەبووە و حکومەتی عێراقیش ئەو خاڵە گومرگی و پشکنینانەی داناوە”.

بەپێی زانیارییەکانی 964، ئەو بازگانە هەندێکیان گومرگیش وەردەگرن و بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارەش، ئەوە کاریگەریی خراپ دەخاتە سەر بازاڕی ئەو کارگانەی لە ناوخۆی هەرێمدا کاردەکەن و شمەک و کاڵاکانیان دەنێرنە ناوەڕاست و باشووری عێراق.

بەڕێوەبەری گومرگی هەرێم:لەسەر بەڕێوەبردنی دەروازەکان ...

بەڕێوەبەری گومرگی هەرێم:لەسەر بەڕێوەبردنی دەروازەکان لەگەڵ بەغدا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن