بە 40 تیم کۆنترۆڵ ناکرێت
ئاگرەکەی هەولێر برینداری لێکەوتەوە
964+
توانا نەقی
ئاگری پاڵاوگەکەی رێگای هەولێر – گوێر تا دێت تەشەنە دەسێنێت و بە پێی زانیارییەکان تا ئێستا چەند کارمەندێکی بەرگری شارستانی بریندارن.
ئاگرەکە لەناو خۆیدا تا ئێیستا چەند جارێک تەقیوەتەوە و چەند تانکەرێک سووتاون.
هەورەها ئاگرەکە پەڕیوەتەوە کۆگای دیکەی سووتەمەنی و خەڵکی خۆبەخش بە تانکەری ئاو هاتوون بۆ یارمەتیدانی تیمەکان.
ئاگرەکە زیاتر لە چوار کاتژمێرە بەردەوامە و هێشتا کۆنترۆڵ نەکراوە.