لەگەڵیان کۆبوونەوە

بە ناوچە گەشتیارییەکانی دوکان وترا مەلەکردن رابگرن

964+
ئەحمەد مستەفا

گەشتوگوزاری دوکان داوای لە خاوەن ناوچە گەشتیاری و کەپرەکان کرد رێگربن لە مەلەکردنی گەشتیاران لە رۆژانی جەژندا، “ئەوەش بۆ ئەوەی هیچ حاڵەتیكی خنکان روونەدات”.

بەپێی زانیارییەكانى 964، لە سنووری قەزای دوكان زیاتر لە 100 شوێنی مۆڵەتپێدراو و زیاتر لە سێ هەزار كەپر و ناوچەی گەشتیاری و نزیكەى هەشت كیلۆمەتر ناوچەى گەشتیاریش له كەنار زێى بچووك هەیه.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12.6.2024، رێژین رەئوف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان بە 964ی وت، “بە مەبەستی پێشوازی لەو گەشتیارانەی دێنە قەزاکەمان ئەمڕۆ لە بەڕێوەبەرایەتیمان لەگەڵ خاوەنی شوێنە گەشتیارییەکان کۆبووینەوە داوامان لێکردن رێگە نەدەن گەشتیاران مەلە بکەن”.

ئەو بەڕێوەبەرە ئاماژەی بەوەشکرد، “داوایان لە ناوچە گەشتیاری و خاوەن کەپرەکانیش کردووە، زیاتر پابەندی رێنماییە گەشتیارییەکان بن”، گەشتوگوزار دەیەوێت بەو هەنگاوانەی هەوڵبدات بۆ کەمکردنەوە و نەهێشتنی رووداوی خنکان.

بەپێی ئەو داتایانەی 964 دەستیخستووە، تەنیا ساڵی رابردوو نزیهەی 100 حاڵەت و رووداوی خنکان لە ناوچە گەشتیارییەکان تۆمارکراون، لە سەش مانگی یەکەمی ئەمسالیش ژمارەیەک خنکان تۆمارکراوە، کە بەشێکیان گەشتیارانی ناوەراست و خوارووی عێراق بوون.

سلێمانی ئامادەی پێشوازیکردنە لە گەشتیاران

سلێمانی ئامادەی پێشوازیکردنە لە گەشتیاران