سێ کەس بوون

لە کەلار 19 بتڵی غازیان دزیوە و دەستگیر کران

964+

پێشەوا محەمەد

پۆلیسی گەرمیان سێ کەسیان بە تۆمەتی دزینی 19 بتڵی غاز لە دوو گەڕەکی کەلار دەستگیر کردووە.

بەپێی راگەیەندراوێکی پۆلیسی گەرمیان، کە ئەمڕۆ چوارشەممە 12.6.2024 بڵاویکردووەتەوە، چەند هاوڵاتییەکی گەڕەکەکانی شۆڕش و حەمرین لە کەلار سکاڵایان نووسیوە، کە لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە بتڵی غازی ماڵەکانیان دزراوە.

راگەیەندراوەکەی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی تێدا هاتووە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون توانیویانە سێ تۆمەتبار دەستگیر بکەن و دوای لێکۆڵینەوە دانیان بە تاوانەکەدا ناوە، کە لەو دوو گەڕەکە 19 بتڵی غازیان دزیوە و فرۆشتوویانەتەوە.

“لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە”، پۆلیسی گەرمیان وای نووسیوە.

مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی تایبەتە بە دزیکردن، کە بەندکردن یان سزادانی ماددی دەیگرێتەوە.

هەر رۆژێک لە گەرمیان نزیکەی دوو دزی دەکرێت

هەر رۆژێک لە گەرمیان نزیکەی دوو دزی دەکرێت