یەکێکى تر بریندارە

بەھۆی تەزووی کارەباوە کرێکارێک گیانی لەدەستدا

964+

میلاد جەلال_گەرمیان

لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە قەزای کەلار، کرێکار و وەستایەک لەکاتی کارکردن کارەبا دەیانگرێت و یەکێکیان گیانی لەدەستدا.

رزگار لەتیف،بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار بە 964ـى وت،”کەمێک پێش ئێستا دوو کەس هێنراونەتە نەخۆشخانەکەمان کە لە کاتى کارکردن کارەبا گرتوونى”.

وەک باسى دەکات دواى پێدانى چارەسەرى سەرەتایى یەکێکیان گیانى لەدەستداوە ئەوەى دیکەش بریندارە.

بە وتەى رزگار لەتیف، بریندارەکە رەوانەی سلێمانی کراوە و تەرمی کەسەکەیتریش نێردراوە بۆ پزیشکی دادی کەلار.

964 زانیویەتى، ئەو دوو کەسە کرێکار و وەستایەکن کە لەیەکێک لە پڕۆژەکانى نیشتەجێبوونى کەلار کاریان کردووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

گەنجێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

گەنجێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا