140 سەگ لە شێڵتەرن

چیتر سەگەکانی کەرکوک بە تاپڕ ناکوژرێن

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لەناو شاری کەرکوک 140 سەگی بێلانە کۆکرانەوە و براونەتە شێڵتەری تایبەت بە سەگە بێلانەکان، قایمقامیەتی شارەکە دەڵێت، لەسەر داوای هاوڵاتیان سەگی بەرەڵای سەر شەقام و کۆڵانەکان کۆدەکەنەوە.

سەگەکان لە رێگای تیمێکی قایمقامیەت و شارەوانی و ڤێتێرنەرییەوە و بە دەرزییەکی تایبەت سڕ دەکرێن و پاشان دەخرێنە نێو قەفەس و بە ئۆتۆمبێلی تایبەت دەگوازرێنەوە بۆ شەڵتەری کۆکردنەوەی سەگی بێلانە لە نزیک ناحیەی لەیلان.

هاوڕێ رەحمان زەنگەنە، سەرۆکی لیژنەکانی قایمقامیەتی کەرکوک بە 964ـی وت، “هەڵمەتی ئەمڕۆی تیمەکەمان لەنێو کۆڵانەکانی فولکەی ئیخوان لە گەڕەکی رەحیماوا بووە”.

وتیشی، “پێشتر سەگەکان بە چەکی تاپڕ دەکوژران، بەڵام دوای کردنەوەی شەڵتەرێکی تایبەت بە سەگی بێلانە ئەو سەگانە دەبرێنە ئەوێ و خۆراکیان پۆێدەدرێت و تیمێکی ڤێتێرنەریش چاودێرییان دەکەن”.

964 لە تەندروستیی شارەکەوە دەزانێت، ئەمساڵ هیچ حاڵەتێکی گەستن لە لایەن سەگەوە تۆمار نەکراوە.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد

سەگ ببە شەڵتەر و پارە وەرگرە

سەگ ببە شەڵتەر و پارە وەرگرە