لە حاسڵاتەوە
ئاوی خواردنەوەی حەسەکە ژەهراوی بووە
964+
ژووری هەواڵ
لە رۆژی دووشەممەی هەفتەی رابردووەوە تائێستا ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی جوانڕۆو پاوەی کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە، ژینگەپارێزان دەڵێن دەسەڵاتداران لێ بێخەمن و هیچ ناکەن، بۆیە بەناچاری خۆیان هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن.
ئاوی خواردنەوەی بەشێکی حەسەکە ژەهراوی بووەو تەنیا لەماوەی مانگی پێنجدا 1200 کەس لە نەخۆشخانەی گەورەی ئەو شارە تووشی هەوکردنی گەدە و سکچوون و رشانەوە بوون، 75%ی ئەوانە منداڵن.
لە چەند ناوچەیەکی باکوری کوردستان لە دەوروبەری جۆلەمێرگ، سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی دەست پێکردووە، ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل و کەرەستەی سەربازی رەوانەی ئەو ناوچانە کراون بەشێک لە گوندەکان گەمارۆدراون، ئەو هاوڵاتیانەش کە ویستویانە مەڕوماڵاتەکەیان ببەنە کوێستان، رێگرییان لێکراوە.
محهمهدی خزرنەژاد،مامۆستا ئاینییەکەی شاری بۆکان کە پێشتر سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچوبوو، حوکمەکەی کەمکریەوە بۆ زیندانی هەتا هەتایی، لە زیندانەکەی پێیان وتووە بە فەرمانی خامەنەیی سزاکەی کەم بووەتەوە.
ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا توانیویانە چەکدارێکی داعش دەستگیربکەن کە دەستی هەبووە لە چەندین کاری تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراودا لەدژی هێزەکانیان لە گوندەکانی دێرەزوردا.
ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی هەرێمەکان (دەبەپە) و پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە شاری وان بانگەوازێکیان بڵاوکردەوەو داوایانکرد زۆرترین خەڵک بەشداری گردبوونەوەکەی جۆلەمێرگ بکەن کە بڕیارە رۆژی پێنج شەممە دژی لابردن و سزادانی سەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ بەڕێوەبچێت.