زیرەکی دەستکرد وا دەڵێت

فیلەکانیش ناوی خۆیان هەیە و بانگی یەکتر دەکەن

964+

سۆما حەکیم زادە

زانایانی زانکۆی ویلایەتی کۆلۆرادۆ لە ئەمریکا دەڵێن فیلەکان بە ناو بانگی یەکتر دەکەن و کاتێک دەنگی یەکتر دەبیستن، کاردانەوەیان دەبێت.

زیرەکی دەستکرد ئەمەی دەرخستووە و توێژەران لە دوو پارکی ئەمریکا ئەم تاقیکردنەوەیان کردووە.

ئەم تاقیکردنەوەیە لەسەر فیلە گەورەکان کراوە، دایک و باوکی فیلەکان، لەکاتێکدا کە گوێیان لەدەنگی منداڵەکانیان یان هاوڕێکەیان دەبێت، کە بە بڵندگۆ دەنگەکەیان بۆ بڵاودەکەنەوە، فیلە بەتەمەنەکان راستەوخۆ بەدوای دەنگەکەدا دەگەڕان و نزیک دەبوونەوە لە بڵندگۆکە و هاواریان دەکرد، وەک بڵێی کە گوێی لە دەنگی منداڵەکەی یان هاوڕێکەی یان کەسێکی نزیکی دەبیت.

زۆربەی پەیوەندییەکان، فیلە پێگەیشتووەکان بوون، کە لە دوورەوە پەیوەندییان بە فیلە ساواکانەوە دەکرد.

بێل گەیتس: داهاتوو بۆ زیرەکی دەستکردە

بێل گەیتس: داهاتوو بۆ زیرەکی دەستکردە