مامۆستا محەمەد خزرنەژاد. فۆتۆ: رێکخراوی هەنگاو
سزاكه‌ی کرایە چی؟
حوکمی سێدارەی مامۆستا ئاینییەکەی بۆکان هەڵوەشایەوە
964+
سۆما حەکیم زادە
محه‌مه‌دی خزرنەژاد، كه مامۆستایه‌كی ئایینیی شاری بۆكانه و سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچووبوو، سزاكه‌ی كرایه زیندانی هه‌تاهه‌تایی.
مامۆستاكه ته‌مه‌نی 45 ساڵە و رۆژی 19.11.2022 لە رەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی بە بەکارهێنانی توندوتیژی و هاوکات لەگەڵ کوڕەکەی بە ناوی یاسر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵی خۆی دەستبەسەر کرا.
له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئەمساڵ (نه‌ورۆز)، لقی 41ی دادگای باڵای ئێران سزای سێدارە و 16 ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاند، به‌ڵام دوێنێ دووشه‌ممه پێیراگەیەنراوە کە بە فەرمانی خودی خامنەیی حوکمی سێدارەکەی هەڵوەشاوەتەوە و كراوه به زیندانی هەتا هەتایی.ئاژانسی هەواڵی میزان سەر بە دەزگای قەزایی ئێران رایگەیاند، مامۆستا محه‌مه‌د خزرنەژاد لە زیندان پەشیمانی خۆی دەربڕیوه و ئاگاداری کردوونه‌ته‌وه پابەند دەبێت بە کرداری باشەوە، هەربۆیە بە فەرمانی خامنەیی سێدارەکەی هەڵوەشایەوە و بوو بە زیندانی هەتاهەتایی.