ته‌رمى دووانیان له پزیشكى دادى ماوه
ژماره‌ى كوژراوانى رووداوه‌كه‌ى هه‌ولێری نوێ بوون به سێ كه‌س
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ژماره‌ى كوژراوانى ئه‌و رووداوى ته‌قه‌كردنه‌ى كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كى هه‌ولێری نوێى شاری هه‌ولێر روویدا، بوون به سێ كه‌س.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پزیشكى دادى هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند، ئێستا دوو ته‌رمى شه‌ڕه‌كه‌ى هه‌ولێری نوێ لاى ئه‌وانن و پێشتریش ته‌رمێكی دیكه له‌لایه‌ن كه‌سوكارییانه‌وه براوه‌ته‌وه.
وتیشی “كوژراوى سێیه‌م ناوى (هـ . ك) براى كوژراوى دووه‌مه به‌ناوى (ش.ك) و كوژراوى یه‌كه‌میش ناوى (هـ.م)بوو”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، له‌وانه‌یه دره‌نگانى ئه‌مشه‌و ته‌رمى ئه‌و دوو برایه بدرێته‌وه كه‌سوكاریان، تاوه‌كو رێكاره‌كانیان له پزیشكى دادى ته‌واو ده‌كرێت”.
جگه له‌م سێ كوژراوه، به‌هۆى رووداوى ته‌قه‌كردنه‌كه‌ى ئه‌م گه‌ڕه‌كه‌ى هه‌ولێر پێنج كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوونه.
تا ئێستا به فه‌رمى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایش یان پۆلیسی هه‌رێم هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.