ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ چییه‌؟

ئالوده‌بووانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ كه‌ركوك به‌ به‌رنامه‌ی 4+1 رزگار ده‌كرێن

964+

كاروان ساڵحی – كەركوك

لە بنكەی چاكسازی ئالوده‌ و بەكارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر لە كەركوك رۆژانە چارەسەری پێویست و رێنمایی بەو كەسانە دەدرێت، كە بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرن و ئێستا لە ناو بەندیخانەی بەڕێوبەرایەتیی ماددە هۆشبەرەكانی كەركوك زیندانی كراون .

ماوەی ساڵێكە لە بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و كاریگەرییە دەرونییه‌كانی كەركوك، بنكەیەكی تایبەت لە ژێر ناوی “بنكەی چارەسەركردنی بەكارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر” كراوه‌ته‌وه‌ و زیاتر له‌ 50 كه‌س سوودیان لێوه‌رگرتووه‌ و چاره‌سه‌ر و رێنمایی وه‌رده‌گرن.

سێ حەبفرۆش بە 90 کیلۆ حەبی هۆشبەرەوە دەستگیرکران

سێ حەبفرۆش بە 90 کیلۆ حەبی هۆشبەرەوە دەستگیرکران

مستەفا فازڵ جێگری بەڕێوەبەری بنكەی چاكسازی ماددە هۆشبەرەكانی كه‌ركوك، بە 964ـی وت، لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقه‌وە بەرنامەیەكمان هەیە پێی دەوترێت 4+1، تێدا تەندروستیی كەركوك كە تیمێكی پزیشكی لەو سەنتەرە دەوام دەكه‌ن، پێكهاتوون لە پزیشكه‌كانی ددان، پێست، هەناو و دەروونی، ئەوەی دەستگیر دەكرێت و رەوانەی ئێرە دەكرێت بەردەوام ئازاری دان و گەدەیان هەیە و پێویستیان به‌ چاره‌سه‌ره‌.
بنكەكە چارەسەری پزیشكی و دەروونی ئەو بەندكراوانەی ناو بەندیخانه‌كە دەكات، كە بە هۆی ئالوده‌بوونیان به‌ مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركراون، بۆ ئەوەی رزگاریان ببێت و جارێكی دیكە تێكەڵی كۆمەڵگه‌ ببه‌نه‌وه‌ و ژیانی ئاسای خۆیان بژین و تێكەڵی ماڵ و منداڵیان ببنه‌وه‌.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

فەوجی سەرۆکایەتی کۆمار لەسەر ئەو سەربازەیان هاتە دەنگ ...

فەوجی سەرۆکایەتی کۆمار لەسەر ئەو سەربازەیان هاتە دەنگ بە مادەی هۆشبەرەوە گیراوە