نەشێک لەو مەڕانەی ئەمڕۆ سووتان، فۆتۆ:964
کێ بڕیاری دا؟
ئەو مەڕانەی لە شارەزوور سووتان گۆشتەکەیان شیاوی خواردنە
+964
بڕوا مجید – قەزای شارەزوور
تیمێك له سه‌ربڕخانه‌ی سلێمانی دوای پشكنین بڕیاریان دا، ئه‌و سه‌رمه‌ڕانه‌ی ئه‌مڕۆ له ئاگره‌كه‌ی گوندی حاسڵی سووتان، گۆشتی به‌شێكیان بۆ خواردن ده‌شێت و عه‌یبی نییه.
ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە گوندی حاسڵی سەر بە قەزای شارەزوور، زیاتر لە 200 سەر مەڕوماڵاتی هاوڵاتیان سووتا و شوانەکەشیان بە زەحمەت رزگار کرا.
رزگار حوسێن خاوەنی بەشێک لە ئاژەڵەکان بۆ964 وتی “ئاگرەکە بووە هۆی سووتانی زیاتر لە 200 سه‌رمەڕ، كه چەند ماڵێکی گوندەکە خاوەندارییان دەکرد و بە نۆرە شوانیان بۆ دەکردن”.
وتیشی، “بەشێک لەو ئاژەڵانەی رزگارکرابوون، جەستەیان سوتابوو، تیمێک لە قەسابخانەی سلێمانی هاتن بۆ گوندەکەمان و پشکنینیان بۆ تەواوی ئاژەڵەکانمان کرد، وتیان گۆشتەکەیان شیاوی خواردنە، 60 دانەیان لە ئاژەڵەکان سه‌ربڕی و بەشەکەی دیكه‌شیان بە چاودێری لیژنەیەک لە خۆیان سەردەبڕدرێت، لیژنەکەش پێیان وتین هەر ئاژەڵێک گۆشتەکەی سووربوبێته‌وه و سووتاو بێت، قبوڵ ناکرێت و وەریناگرین”.
هه‌رچه‌نده 964 پرسیاری كرد، به‌ڵام دیار نییه و وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ده‌ستنه‌كه‌وت، لیژنه‌كه گۆشته‌كه‌یان بە چەند له خاوه‌ن سه‌رمه‌ڕه‌كان وەرگرتووه، زیاتر لە 120سەرمه‌ڕیش ماون سەرببڕدرێن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا