"بە وریاییەوە پێداویستی جەژن بکڕن"
نزیکەی 2.4 تۆن چەرەس کە دانرابوو بۆ جەژن ساغبکرێتەوە دەستیبەسەردا گیرا
964+
ژووری هەواڵ
لە سلێمانی ده‌ستگیرا به‌سه‌ر زیاتر له دوو تۆن چه‌ره‌سدا و قایمقامیه‌تیش داوا له هاوڵاتیان ده‌كات به‌وریاییه‌كی زیاتره‌وه پێداویستییه‌كانی جه‌ژن بكڕن و پێداویستی بێبەرواری بەسەرچوون نەکڕن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 9.6.2024، گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، کەسێک بەنیازبووە بڕی دوو تۆن و 444 کیلۆگرام چەرەس لە رۆژانی پێش جەژندا ساغبکاتەوە، کە شیاو نەبووە بۆ خواردن.
“له‌سه‌ر زانیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی و به‌هۆی نه‌بوونی به‌روار و نادیاری سه‌رچاوه‌ی هاوره‌كردنه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها نه‌شیاوی ئه‌و شوێنه‌ی كه تیایدا عه‌مبار كراوه، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕی دو تۆن و 444 كلیۆگرام چه‌ره‌سدا ده‌گرن كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبوه له رۆژانی پێش جه‌ژن له بازاڕه‌كاندا ساغی بكاته‌وه”، گۆران قادر وای وت.
بە وتەی سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی، ته‌وای ئه‌و چه‌ره‌سه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی داواش لە هاوڵاتیان دەکات لەکاتی هەبوونی زانیاری لەبارەی هەر پێداویستییەکی نەشیاو ئاگاداریان بکەنەوە.