چارەسەری نەخۆشیەکان دەکەن
تیمەکانی تەندروستی خورماتوو بەناو گەڕەکەکاندا دەگەڕێن
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
تیمەکانی کەرتی چاودێری تەندروستی لە خورماتوو هەڵمەتێکی گەڕۆکیان لەناو شەقام و گەڕەکەکانی قەزاکە دەستپکرد، بۆ بەدواداچون و دۆزینەوەی حاڵەتەکانی توشبوون بە نەخۆشی سورێژە، شەکرە و تای خوێنبەربوون، هەر لەوێش چارەسەریان بەسەردا دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 9.6.2024 مەحەمەد ئەگبەر، بەڕێوەبەری کەرتی تەندروستی خورماتوو بە 964ـی وت، هەڵمەتەکەیان بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام دەبێت و ئەمانجیان ئەوەیە رێگری بکەن لە تەشەنە سەندنی هەریەک لەنەخۆشیەکانی (تای خوێنبەربوون و سورێژە) و چارەسەرکردنی چەند نەخۆشیەکی دیکەی وەکو زەخت و شەکرە کە ئەوەش زیاتر بە تەمەنەکان تووشی دەبن و لە رووی تەندروستیەوە دەیانپارێزن.
وتیشی، “ئەوانەی پیر و پەککەوتوون توانای ئەوەیان نییە سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن، بۆیە لە لایەن تیمەکانیانەوە ئەو هەلەیان بۆ رەخساندوون و رۆژانە سەردانی گەڕەکەکان دەکرێت و پشکنینی چارەسەر بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکەن.
ماوەیەکە نەخۆشیەکانی تای خوێنبەربوون و سورێژە بەر بڵاوە و ئامانجی ئەم تیمە، رێگری کردنە لە تەشەنەسەندنی زیاتری ئەو نەخۆشیانە و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانی قەزاکەیە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی