لە قەڵادزێ

گەنجێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

964+

محەمەد علی ـ قەڵادزێ

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، گەنجێک لەکاتی کارکردن لە ناو باغەکەیدا بەهۆی تەزووی کارەباوە لە قەڵادزێ گیانی لەدەست داوە.

دکتۆر ئازاد ئەحمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ بە 964ـی وت، “کاتژمێر 7:45 ئەم شەو تەرمی گەنجێک گەیەنرایە نەخۆشخانەکەمان، کە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکە گیانی لەدەست دابوو.

ئەو گەنجە دانیشتوی شاری قەڵادزێیە و خەڵکی گوندی بێگەڵاسە لە گوندی دێرە لە ناوباغەکەیدا موبەریدەی چاککردووە و بەتەزووی کارەبا گیانی لەدەستداوە.

ئێستا تەرمی ئەو گەنجە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە بەمەستی توێکاری بۆ تەرمەکەی، دواتر دەدرێتەوە بەکەسوکاری.

ئەم گەنجە رەگەزی نێرە و تەمەنی 35 ساڵەو خێزاندارە، خاوەنی چوار منداڵە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

پۆلیسی گەرمیان: کچێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

پۆلیسی گەرمیان: کچێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا