تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە
مێردمنداڵێک لە زێی گەورە خنکا
964+
ژووری هەواڵ
ئیوارەی ئەمرۆ شەممە، مێردمنداڵێکی تەمەن 14 ساڵان لە زێی گەورە کەوتووەتە ناو ئاو و خنکاوە و تاوەکو ئیستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
تیمی غەواسی قەزای خەبات و خۆبەخشانی کەڵەک بەدوای تەرمەکدا دەگەڕێن.
راید ئامانج محمد ئەفسەر و بەرپرسی غەواسەکانی قەزای خەبات بە 964ـی وت، ئەمرۆ کاتژمێر 4:00ـی ئیوارە ئەو مێردمنداڵە 14 ساڵە کە خەڵکی قەزای خەباتە کەوتووەتە زێی گەورە و گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا بەردەوامە.
وتیشی، ئەو مێردمنداڵە بە مەبەستی مەلەکردن چووەتە زێی گەورە و لە گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا بەردەوام دەبن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی