ئاگره‌كه چۆن هه‌ڵگیرسا؟
ئاگره‌كه‌ی پیشه‌سازی باشوور زیاتر له 10 ده‌فته‌ر دۆلار زیانی هه‌بوو
964+
ئه‌حمه‌د شه‌مزین – هه‌ولێر
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8.6.2024 ئاگرێك له دوو دوكانی گه‌وره‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازیی باشووری هه‌ولێر كه‌وته‌وه، به قسه‌ی وته‌بێژی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر زیانه‌كانی به 100 هه‌زار دۆلار ده‌خه‌ملێندرێن.
ئاگره‌كه له گه‌راجی سیكرابچییه‌ك به‌هۆی غازی چێشلێنانه‌وه كه‌وتووه‌ته‌وه و دواتر په‌ڕێوه‌ته‌وه گه‌راجی ته‌نیشتی، كه فیته‌ره و هه‌ردوو دوكان سووتان.
وته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر شاخه‌وان سه‌عید به 964 وت، به كه‌متر له نیو كاتژمێر له لایه‌ن پێنج تیمی به‌رگریی شارستانییه‌وه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ كرا و هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوو، به‌ڵام زیانه ماددییه‌كه‌ی زۆره و به قسه‌ی خاوه‌ن دوكانه‌كان بایی 10 ده‌فته‌ر دۆلار زه‌ره‌رمه‌ند بوون.
ده‌هام عومه‌ر خاوه‌نی یه‌كێك له دوكانه‌كان، به 964 وت، به‌هۆی بوتڵه غازێكی بچووكه‌وه، كه بۆ چێشت ئاماده‌كردن به‌كاریان هێناوه و ته‌قیوه‌ته‌وه، ئاگره‌كه هه‌ڵگیرسا.
وتیشی، هیچم بۆ ده‌رنه‌چووه و زیانی 11 تا 12 ده‌فته‌ر دۆلارم به‌ركه‌وتووه.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا